کتێبێکی کوردی سەبارەت بە باڵندە و پەلەوەرەکانی رانیە
ـدوای 14 ساڵ کارکردن تیایدا، خه‌لیل عه‌لی، توانی کتێبی باڵنده‌کانی رانیه ته‌واو بکات و رایده‌گه‌یه‌نێت، کتێبه‌که‌ی 200 باڵنده‌ی جیاوازی سنووره‌که له خۆ ده‌گرێت.
خه‌لیل که نووسه‌ری کتێبه‌که‌یه له‌و باره‌وه ده‌ڵێت:"دوای 14 ساڵ کارکردن توانیم له نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی (غه‌یره ئیختیساسی) کتێبی (باڵنده کێوییه‌کانی رانیه) ببمه‌وه و ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌رشانم بوو به‌جێمهێنا، که خۆی له پڕۆژه‌یه‌کی مه‌زن ده‌دات و کێو‌ماڵی ناوچه‌ی رانیه ده‌کات له چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمی، که به‌داخه‌وه تا ئێستا له کوردستان ئه‌م جۆره لێکۆڵینه‌وانه که‌من و هیوادارم جێگه بگرێت".
ئەوەشی وتووە: "ئێستا ئه‌م کتێبه ئاماده‌یه بۆ رێکخستن و دیزاینکردن و دواتریش به‌چاپگه‌یاندنی، که له‌دوای کتێبی (رووه‌که سروشتییه‌کانی رانییه)وه ئه‌مه دووه‌م به‌رهه‌ممه، ئه‌م کتێبه به هه‌وڵ و ماندوبونی 14 ساڵ کارکردنی به‌رده‌وام به‌رهه‌م هاتووه (2006 – 2020) هه‌ر له‌گه‌ڕان و سۆراخکردن و به‌دواداچوون، که ئاسته‌نگ و سه‌رئێشه‌کانی قه‌ت له‌بیر ناکرێن، به‌ڵام خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م کاره وایلێکردم به‌رده‌وامبم و کۆڵ نه‌ده‌م له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنیدا".
ئەوەش باس دەکات: "بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش سوودم له به‌شێکی باشی کتێبه نایابه‌که‌ی کاک (ئه‌حمه‌د به‌حری) (فه‌رهه‌نگی باڵنده) وه‌رگرت بۆ ناوه کوردییه‌کان و زۆر ناوی بۆ یهکلاکردمهوهو رێگه‌یه‌کی زۆر سه‌ختی بۆ کورت کردمه‌وه‌و بارگرانییه‌کی باشیشی له‌سه‌ر شانان لابردم، هه‌روه‌ها کتێبی لێکۆڵه‌ر (جیمس جۆبلینگ) (فه‌رهه‌نگی هیلم بۆ ناوه زانستییه‌کانی باڵنده‌کان) هاوکارێکی باش بوو، تا بتوانم ناوه‌کان له‌ڕووی زانستییه‌وه پۆلێن بکه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه ئینگلیزییه‌کان، ئنجا ئه‌ڵمانییه‌کان و دواتریش سویدییه‌کان پاڵپشتێکی به‌هێزبوون بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه".
خه‌لیل عه‌لی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "ئه‌م کتێبه 200 باڵنده‌ی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت، که له‌ناوچه‌ی بیتوێن و پشده‌ردا بڵاوبونه‌ته‌وه، یان به کۆچه‌ری ڕوو له ناوچه‌که ده‌که‌ن، راسته له‌وانه‌یه ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره گه‌ڵێک قورس بوبێت، به‌ڵام به‌سوود وه‌رگرتن له راوچی و خه‌ڵگی گوند‌و که‌سانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا زانیاری زۆرتر کۆکرایه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مووی کاریگه‌رتر ئه‌وه‌بوو، که راسته‌وخۆ سه‌ردانی ناوچه‌که کراوه‌و به‌پێی که‌ره‌سته‌و شمه‌کی به‌رده‌سته چاودێری ئه‌و ناوچانه‌ش کراوه، که باڵنده‌کانی لێ نیشته‌جێن له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی زیاتر له 500 سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر‌و فره چه‌شن و ئیدی ئه‌مه‌ش وایکرد ئه‌رکی سه‌رشانمان قورس‌تر بکات".
ده‌شڵێت: "له‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌وڵدراوه له رووی ئه‌کادیمییه‌وه بێکه‌م و کورتی بێت و بتوانرێت سوودێکی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی زیاتر هه‌بێت، هه‌رچه‌نده گومانی تێدانییه له ناوچه‌که‌دا باڵنده‌ی زیاتریش هه‌ن، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده پێڕاگه‌یشتم و هه‌رئه‌وه‌نده‌ش له‌توانامدا هه‌بوو، چونکه هه‌ر به‌ڕاستی 14 ساڵ ته‌مه‌نێکه‌و گیانی مرۆڤ ده‌پڕوکێنێت، ئیدی به‌م کاره‌ش هیوادارم توانیبێتم خزمه‌تێک بکه‌م و دواتریش که‌سانی تر ده‌توانن ئه‌م پڕۆژه‌یه په‌ره پێبده‌ن و پێشی بخه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندتری بکه‌ن.
ئه‌م کتێبه له (435) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره (ئه‌ی فۆر) پێکدێت".
..............
سەرچاوە : وێستگە نیوز