چەند وەرزشکار لە سلێمانی کۆرۆنایان پەڕاند
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا پاش بلاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا به شێوه‌یه‌کی چڕ، ژماره‌ی تووشبوان زیادی کرد‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش چه‌ندین وه‌رزشکاری دیاری شاری سلێمانی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون .
بە پێی ھەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، یه‌که‌م وه‌رزشکار له شاری سلێمانی که تووشی ڤایرۆسه‌که بوو، یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئاشتی نه‌وزاد مه‌لا حه‌سه‌ن بوو، نه‌وزاد قازی له سه‌ره‌تاوه به توندی تووشی ڤایرۆسه‌که ده‌بێت، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رو خۆپارێزیه‌کی توند‌و که‌ره‌نتینه‌یه‌کی گونجاو دۆخه سه‌خته‌که تێده‌په‌رێنێت و ئێسته‌ش له ژێر رێنمایی پزیشکان به‌رده‌وامه له چاره‌سه‌رو چاکبوونه‌وه .
یه‌کێکی تر له‌و وه‌رزشکارانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ڤایرۆسه‌که گه‌یشته جه‌سته‌ی ، وه‌رزشکاری دیاری شاری سلێمانی و راهێنه‌ری دێرین کامیل شێخ جه‌لال بوو، کامیل شێخ جه‌لال له لێدوانێکی تایبه‌ت رایگه‌یاند، به‌لێ تووشی ڤایرۆسه‌که بووم له رۆژانی سه‌ره‌تاش به توندی هه‌ڵگری بووم، به‌ڵام پاش چوونه لای دکتۆرو وه‌رگرتنی رێنمایی مانه‌وه‌م له ماڵه‌وه بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڤایرۆسه‌که‌م تێپه‌ڕاندو ئه‌مرۆ هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ژیانێکی ئاسایی.
کامیل شێخ جه‌لال وتیشی ئه‌وه‌ی گرنگه، مرۆڤ پشتی به‌خواو وره‌ی به‌رزبێت و به شتێکی ئاسایی وه‌ریبگرێت و وه‌رزشیش بکات رێگه‌یه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که .
ماوه‌ی دوو رۆژیشه دکتۆر دیار محه‌مه‌د سدیق، جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیی کوردستانیش ڤایرۆسه‌که گه‌یشتۆته نێو جه‌سته‌ی ته‌واوی سۆشیال میدیای وه‌رزشکارانیش له خه‌می چاکبوونه‌وه‌ی ئه‌و وهرزشکارهن که هه‌مان کاتیش راگیری کۆلیجی وه‌رزشی زانکۆی سلێمانیشه، دکتۆر دیار له لێدوانێکی تایبه‌ت رایگه‌یاند که له ئێسته‌دا له پشوودایه‌و پشت به‌خوا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که ئه‌و قۆناغه تێده‌په‌رێنێت و رێنمایی هه‌موانیشی کرد له‌م قۆناغه‌دا خۆپارێزی بکه‌ن .