فیلمی ئێرانیی قەھرەمان لە بازاڕی فیلمی کان
"قەهرەمان" نوێ ترین بەرهەمی ئەسغەر فەرهادی سینەماکاری ناوداری ئێرانی لە فیلمە ناسراوەکانی پێشکەش کراو لە بازاڕی فیلمی کان 2020 دەبێت.
لە ناو 4 فیلمی دیار کە لە بازاڕی ئۆنڵاینی فێستیڤاڵی فیلمی کان 2020 پێشکەش دەکرێت قەهرەمان لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی دەبینرێت.
ئەم فیلمە کە کۆمپانیای ممنتۆ پیکچرزی فەڕەنسی پەخشی دەکاتەوە لە بازاڕی ئۆنڵاینی فێستیڤاڵی فیلمی کان 2020 بۆ فرۆشی ئیمتیازی بڵاوکردنەوەی پێشکەش دەکرێت.
ممنتۆ ، 2 فیلمی دیکەی بۆ خستنە بازاڕەوە پێشکەش کردووە، یەکیان نوێ ترین فیلمی دەرهێنەری هۆڵەندی – فەلەستینی هانی ئەبوو ئەسەد بە ناوی "هۆڵی هۆدا" و ئەوی دیکە فیلمی "ئەفسانە داراییەکانی جانسۆن" کە دەرهێنانی لیا پورسلی ئۆستراڵیە.
بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆناوە لە 22 بۆ 26ی جوون بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت.
ئەسغەر فەرھادی دەرھێنەر و نووسەر و بەرھەمھێنەری فیلم لە سەر ئاستی جیھان بە یەکێک لە لێھاتووترین سینەماکاران دادەنرێت.
فەرھادی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدەست ھێناوە لە نێویشیاندا خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین فیلمی بیانی و خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی کان بۆ باشترین سیناریۆ و خەڵاتی فەجر بۆ باشترین فیلم و باشترین دەرھێنان و باشترین سیناریۆ.
ئەم سینەماکارە ئێرانییە لە لایەن گۆڤاری تایمەوە وەکو یەکێک لە کاریگەرترین سەد کەسایەتیی ساڵی ٢٠١٢ دیاری کرا.