عێراقیەک لەیەکەمین یاریی خۆیدا لە پاڵەوانێتیەکانی "UFC" سەرکەوتنی تۆمارکرد
ئەمیر ئەلبازی لە یەکەمین یاریی خۆیدا لە پاڵەوانێتی "UFC 251" توانی سەرکەوتن بەسەر یاریزانی کەندی مالکۆم جۆردۆن بەدەستبهێنێت کە یارییەکانی لە دورگەی یاسی ئیماڕات بەڕێوەچوو.
بازی توانی لە گەڕی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی چوار و 42 چرکەدا، بەهۆی جوڵەی "TRIANGLE CHOKE"، جۆردۆن ناچار بکات کە خۆی بە دەستەوە بدات.ئەم پاڵەوانە عێراقیە تەمەنی تەنها 26 ساڵە و دوای یارییەکە وتی "بەڕۆحیەتی جەنگاوەری عێراقیەکانەوە بەشداری یارییەکەم کردو ئەم سەرکەوتنەش پێشکەشی هەمو گەلی عێراق دەکەم".
دوای ئەم سەرکەوتنەش عەدنان درجالی وەرزی وەرزش و لاوانی عێراق پیرۆزبای لەو پاڵەوانە کرد و هیوای خواست کە بەهۆی ئەمیر ئەلبازییەوە یارییە هونەرە جەنگیەکان لە عێراق زیاتر گەشە بکات و لەسەر ئاستی جیهان بەرەو پێش بچێت.
بازی توانیوێتی 12 یاریی بەرێتەوە و تەنها یەک شکستی هەیە لە پاڵەوانێتیە جیاوازەکانی MMA.