یۆڤانتۆس هەنگاو بەرەو نازناوەکە دەنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384175-یۆڤانتۆس_هەنگاو_بەرەو_نازناوەکە_دەنێت
لە میانەی یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی یانەکانی ئیتاڵیا، ئەمشەو دو یاریی ئەنجام دەدرێت، کە یانەی یۆڤانتۆس تەنها بە بردنەوەی لەم یارییەدا نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانەکانی ئیتاڵیا بەدەستدەهێنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2020 12:55 Asia/Tehran
  • یۆڤانتۆس هەنگاو بەرەو نازناوەکە دەنێت

لە میانەی یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی یانەکانی ئیتاڵیا، ئەمشەو دو یاریی ئەنجام دەدرێت، کە یانەی یۆڤانتۆس تەنها بە بردنەوەی لەم یارییەدا نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانەکانی ئیتاڵیا بەدەستدەهێنێت.

یانەی یۆڤانتۆس دەبێتە میوانی یانەی ئۆدێنێزی و یارییەکەش ئەمشەو ئەنجام دەدرێت، هەر دوای ئەو یارییە یانەی لازیۆ بەرامبەر کالیاری یاریی دەکات، کە ئەو یارییەش ھەر ئەمشەو بەڕێوە دەچێت.

یانەی ئینتەر میلان شەوی ڕابردو بەرامبەر یانەی فیۆرەنتینا یاریی کرد و یارییەکەشیان بە بێ گۆڵ کۆتایهات، بەم ئەنجامەش ئینتەر بە کۆکردنەوەی 73 ساڵ لە سێیەمی ریزبەندی خولەکە گیرسایەوە و یانەی یۆڤانتۆسیش خاوەنی 80 خاڵە و تەنها بردنەوەیەکی پێویستە بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانەکانی ئیتاڵیا.

ئەگەر یۆڤانتۆس لە یارییەکەی ئەمشەودا سەرکەوتن تۆمار بکات، بۆ جاری 36هەمین لە مێژودا نازناوی خولی یانەکانی ئیتاڵیا بەدەستدەهێنێت، رۆناڵدۆش خاوەنی 30 گۆڵە و لە پێناو بەدەستهێنانی پێلاوی ئاڵتونی دەجەنگێت و ساری دەڵێت "ئەگەر نازناوەکەش یەکلا بکەینەوە، رۆناڵدۆ ئامادە نیە پشو بدات و دەیەوێت بەردەوام بێت لە یاریکردن لە یارییەکانی داهاتودا بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵکاری ئیتاڵیا و ئەوروپا".