ھەڵسەنگاندنی رەوشی یاریەکانی زستانەی پیکەن 2022
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389466-ھەڵسەنگاندنی_رەوشی_یاریەکانی_زستانەی_پیکەن_2022
دانیشتنی نوێنەرانی لیژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک لە گەڵ لیژنەی بەڕێوەبردنی یاریە زستانیەکانی 2022 ی پیکەن بەشێوەی ڤیدیۆیی بەڕێوەچوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2020 06:06 Asia/Tehran
  • ھەڵسەنگاندنی رەوشی یاریەکانی زستانەی پیکەن 2022

دانیشتنی نوێنەرانی لیژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک لە گەڵ لیژنەی بەڕێوەبردنی یاریە زستانیەکانی 2022 ی پیکەن بەشێوەی ڤیدیۆیی بەڕێوەچوو .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ژانگ دیان جانگ جێگری سەرۆکی لیژنەی کارگێڕیی پیکەن 2022 رۆژی شەممە لەمبارەوە گوتی :  دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاریکاری نزیک لە گەڵ لیژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک نەک ھەر بۆ کۆنتڕۆڵی ئەم ڤایرۆسە بەڵکوو بۆ چڕبوونەوە لەسەر یاریاکانمان ھەبوو . 

نابراو وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زاڵبوون بەسەر کێشە جیاجیاکان دا گوتیشی ، لە رۆژانی داھاتوودا ھاریکاریی نێوان لاینەکان بەھێز دەکرێ ، تا یاریە زستانیەکانی 2022 ی پیکەنی چین بە باشی بەڕێوەبچن .