ئۆلەمپیک،،، ھەڵکشانی خاتونی ئێرانی بۆ فیناڵی«B»ی ڕویینگی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399129-ئۆلەمپیک_ھەڵکشانی_خاتونی_ئێرانی_بۆ_فیناڵی_b_ی_ڕویینگی_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ
کچە بەلەمەوانی ئێرانی بۆ قۆناغی کۆتایی«B»ی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ھەڵکشا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2021 10:00 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک،،، ھەڵکشانی خاتونی ئێرانی بۆ فیناڵی«B»ی ڕویینگی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

کچە بەلەمەوانی ئێرانی بۆ قۆناغی کۆتایی«B»ی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، قۆناغی نیمچەکۆتایی بەلەمەوانیی ڕویینگی یەک کەسەی ئافرەتانی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەرپا کراو نوێنەری ئێران لەم بوارە وەرزشییەدا ڕێی لە قۆناغی کۆتایی«B» کەوت.

«نازەنین موللایی» لە قۆناغی نیمچە کۆتایی لەگەڵ پێنج کەسی دیکە کەوتە کێبەرکێ کردن و بە کاتکۆی ٧ خولەک و ٤٥ چرکە بوو بە شەشەم و ڕێی لە  قۆناغی کۆتایی«B» کەوت.

لە  قۆناغی نیمچەکۆتایی دا بەلەمەکانی نیوزیلەند، بریتانیا و نەمسا یەکەم ھەتا سێھەم بە قۆناغی کۆتایی «A» و بەلەمەکانی دیکەش بە قۆناغی کۆتایی«B» گەییشتن.

ئەو وەرزشوانانەی بەم قۆناغە گەییشتوون بۆ دیاری کردنی پلەی خۆیان خەریکی کێبەرکێ دەبن.