٢٢ توێژەری زانکۆی ورمێ لەنێو زانستوەرانی سەرکەوتووی جیهاندا
تشرینی دووهم 04, 2026 08:05 Asia/Tehran
ژوماری ئەندامانی لیژنەی زانستی و دەرچووانی زانکۆی ورمێ لە پێڕستی سەتی دووی زانستوەرانی سەرکەوتووی جیهاندا، زیادی کرد.
ژماری ئەندامانی لیژنەی زانستی و دەرچووانی زانکۆی ورمێ لە شاندەری کاریگەری یەکساڵان لە بیست کەس لە ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە بیست و دوو کەس.
هەروەها ژماری ئەندامانی لیژنەی زانستیی زانکۆ لە پێوەری کارتێکەری درێژماوەش لە نۆ کەس بۆ یازدە کەس زیادی کردووە.
ئەو ئامارە، باس لە چوونەسەری ئامادەبوونی توێژەرانی زانکۆی ورمێ لە پێڕستی زانستوەرانی خاوەن وتار و دەسکەوتی زانستیی جیهان و بەرزبوونەوەی پلەوپێگەی زانستیی ئەو زانکۆیە لەئاستی جیهانی دەکا.