یەکێتی جیهانیی زۆران: هیدایەتی، باشترین زۆرانبازی جیهانە
تشرینی دووهم 03, 2026 17:02 Asia/Tehran
یەکێتی جیهانیی زۆران رایگەیاند؛ فەردین هیدایەتی، زۆرانبازی کێشی قورسی ئێران، باشترین وەرزشوانی کێبەرکێ جیهانییەکانی ٢٠٢٦ـە.
یەکێتی جیهانیی زۆران ڕایگەیاند: هیدایەتی لە کێبەرکێکانی "ئاستانە"، نومایشێکی درەوشاوەی لە کێشی قورسدا پیشانداو لە یەکەم ئامادەبوونی لە کێبەرکێ جیهانییەکانی گەورەساڵان، بە دەسەڵاتەوە نازناوی پاڵەوانیی کێشی سەدو سی کیلۆگرامی زۆرانی ڕۆمانی بەخۆتەرخان کرد. ناوبراو ئەو هەوڵە هێزمەندەی بە سەرکەوتنی هەشت بە سفر لە "داریوس ویتک"ی هەنگاریی لە چل و دوو چرکەدا، تۆکمەکرد، بەلەونێک کە بۆ دەسخستنی نازناوی پاڵەوانیی جیهان ، تەنیا حەوت خولەک و نۆ چرکە لەسەر دۆشەک ئامادەبوو.