ھەڵکشانی زۆرانبازانی لاوی ئێرانی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانەتیی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399821-ھەڵکشانی_زۆرانبازانی_لاوی_ئێرانی_بۆ_قۆناغی_پێش_کۆتایی_پاڵەوانەتیی_جیھان
چوار زۆرانبازی لاوی ئێرانی لە کێبەرکێکانی بەیانیی ئەمڕۆ کە لە شاری «ئوفا»ی ڕووسیا بەرپا کرا سەرکەونیان تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2021 13:13 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی زۆرانبازانی لاوی ئێرانی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانەتیی جیھان

چوار زۆرانبازی لاوی ئێرانی لە کێبەرکێکانی بەیانیی ئەمڕۆ کە لە شاری «ئوفا»ی ڕووسیا بەرپا کرا سەرکەونیان تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە فیدراسیۆنی زۆران، چوار زۆرانبازی لاوی ئێرانی لە کێبەرکێکانی ئەمڕۆی ڕووسیا سەرکەونیان تۆمار کردو ڕێیان لە قۆناغی پێش کۆتایی کەوت.

کێبەرکێی بەرایی پێنج کێشی دوھەمی زۆرانی ئازادی لاوانی جیھان بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری «ئوفا»ی ڕووسیا دەستی پێ کراوەو زۆرانبازانی لاوی ئێرانی توانییان بە باشی خۆیان دەرخەن.

لە کۆتایی کێبەرکێکاندا زۆرانبازانی لاوی ئێران داگری «ڕەحمان عەموزاد خەلیلی» لە کێشی ٦١ کیلۆگرام، «ئەمیرحسەین فیروزپوور» لە کێشی ٨٦ کیلۆگرام، »مەهدی حاجیلوئییان» لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام و «عەلی ئەکبەرپوور»لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام توانییان بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی.