«ئەمانوڵڵا پاپی» بوو بە جێگری پاڵەوانی ڕم ھاویشتنی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400212-ئەمانوڵڵا_پاپی_بوو_بە_جێگری_پاڵەوانی_ڕم_ھاویشتنی_پارا_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ
وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە بواری ڕم ھاویشتن میدالیای زیوی کێبەرکێکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2021 07:41 Asia/Tehran
  • «ئەمانوڵڵا پاپی» بوو بە جێگری پاڵەوانی ڕم ھاویشتنی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە بواری ڕم ھاویشتن میدالیای زیوی کێبەرکێکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ئەمانوڵڵا پاپی» وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە بواری ڕم ھاویشتن ڕۆژی شەممە لە کێبەرکێی ڕاکردن و گۆڕەپانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بەشی کێش ھاویشتنی ئاستی «F ۵۷ » میدالیای زیوی بردەوە.

«ئەمانوڵڵا پاپی» بە ھاویشتنی ٤٩ مەترو ٥٦ سانتی مەتر بوو بە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکانی ڕم ھاویشتن.

«حامید حەیدەری» لە کۆماری ئازەربایجانیشەوە لە بواری ڕم ھاویشتن بوو بە پاڵەوان و میدالیای زێڕی بردەوەو «واڵدیران» لە برازیلیشەوە میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.