میدالیای زێڕی بۆکیسی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیا بەخشرایە وەرزشوانێکی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400244-میدالیای_زێڕی_بۆکیسی_پاڵەوانەتیی_تازەلاوانی_ئاسیا_بەخشرایە_وەرزشوانێکی_ئێرانی
وەرزشوانێکی بۆکیسی ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر خەنیمەکەی میدالیای زێڕی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیای بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2021 11:23 Asia/Tehran
  • میدالیای زێڕی بۆکیسی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیا بەخشرایە وەرزشوانێکی ئێرانی

وەرزشوانێکی بۆکیسی ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر خەنیمەکەی میدالیای زێڕی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیای بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ھیربۆد ئیسلامی» وەرزشوانی بواری بۆکیسی ئێران ڕۆژی یەکەشەممە لە قۆناغی کۆتایی کێشی ٧٥ کیلۆگرامی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیا «نیکبۆیف»ی لە ئۆزبەکیستانەوە بەزاندو بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.

بۆکیسی پاڵەوانەتیی تازەلاوان و لاوانی ئاسیا، لە ڕۆژی ھەینی بە میواندارەتیی ئیمارات و لە شاری دوبەی دەستی پێ کراو ئەمڕۆ دووشەممە کۆتایی پێ دێت.

«عەلیڕەزا بەراتعەلی پوور» لە کێشی ٦٠ کیلۆگرام و «موحەممەد مەھدی میسباحی»ش لە سەروو ٨٠ کیلۆگرام میدالیای برۆنزیان مسۆگەر کرد.