زانکۆی ورمێ بوو بەبراوەی خەڵاتی نەتەوەیی سورەییا
تشرینی یهکهم 26, 2026 10:00 Asia/Tehran
زانکۆی ورمێ لە سێیەمین فستیڤاڵی ڕاکێشانی خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە ئێران، وەک زانکۆی هەڵکەوتەی ڕێزلێنانی وڵات ناسێندراو توانی خەڵاتی نەتەوەیی سورەییا بەدەس بێنێ.
لە مەراسیمی کۆتایی ئەو فێستڤاڵە کە بەئامادەبوونی وەزیری زانست، توێژینەوەو تەکنۆلۆژیاو ژمارێک سەرۆکی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای وڵات بەڕێوە چوو، خەڵاتی نەتەوەیی سورەییا پێشکەش کرا بە مەحموود رەزازاد سەرۆکی زانکۆی ورمێ.
لەو خولەی فستیڤاڵدا، زانکۆی ورمێ لە تەنیشت زانکۆکانی شیراز، زانستە پزشکییەکانی شەهید بەهەشتی و تاران، وەک زانکۆکانی شایستەی ڕێزنان لەبواری ڕاکێشانی خوێندکاری نێودەوڵەتی، ڕێزیان لێ گیرا.
ئێستا زیاتر لە هەزار و پێنج سەد خوێندکاری نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە جۆراوجۆرەکان لە لقە جیاوازەکانی خوێندن لە زانکۆی ورمێ، سەرقاڵی خوێندنن.