زۆرانبازی فەرەنگی پاڵەوانێتی جیهان، فەردین هیدایەتی میداڵیای زێڕی بردەوە
فەردین هیدایەتی زۆرانبازی ئێرانی لە کێشی ١٠٣ کیلۆگرامی زۆرانی فەرەنگی پاڵەوانێتی جیهان_ کازاخستان میداڵیای زێڕی بەدەستهێنا.
لە زۆرانبازیی فیناڵ و ڕیزبەندی ڕۆژی دووەمی ڕکابەرایەتییەکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانێتی جیهان ئەمڕۆ لە کێشەکانی ٧٢ و ٩٧ و ١٣٠ کیلۆگرام لە کازاخستان بەڕێوەچوو.
لە کێشی ١٣٠ کیلۆگرامدا، فردین هیدایەتی لە خولی یەکەمدا "فرێدریکاس"ی لە وڵاتی لیتوانیا بە ئەنجامی ٤ بە ٠ شکست پێ هێنا. لە خولی دووەمدا بە ئەنجامی ٨ بە ٠ لە سیرلیبیای کازاخستانی بردەوە و چووە قۆناغی چارەکی فیناڵ. هیدایەتی لەم قۆناغەشدا بە ئەنجامی ٩ بە ٠ بە سەر جیانگ لە وڵاتی چین سەرکەوت و چووە قۆناغی پێش فیناڵ. لە قۆناغی پێش فیناڵیشدا بەرامبەر بە ئیلیاس کۆسمان لە وڵاتی فینلاند بە ئەنجامی ٩ بە ٠ سەرکەوت و چووە قۆناغی فیناڵ. هیدایەتی لە زۆرانەکەی فیناڵیشدا بەرامبەر بە داریۆش ویتیک لە هونگاریا بە ئەنجامی ٨ بە ٠ بردییەوە و میداڵیای زێڕی بەدەستهێنا.
تیمی هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئێران بە بە دەستهینانی ٣ میداڵیای زێر، دوو زیو و دوو برۆنز، لە ٧ کێشی ئەم ڕکابەرایەتییانە و گەیشتنی دوو لە زۆرانبازەرکانی بە فیناڵی سێ دواهەمین کێشەکان؛ بوو بە پاڵەوانی زووتر لەوادەی ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی جیهان کە لە شاری ئاستانەی کازاخستان بەڕێوەدەچێ.