بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ئێران ناسی لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401990-بەرپاکرانی_کۆبوونەوەی_ئێران_ناسی_لە_تورکیا
لە ئانکارای پێتەختی تورکیا کۆبوونەوەیەک پەیوەست بە ناساندنی وڵاتی ئێران لە ڕووی کلتووری و مێژووییەوە بەرپا کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 14:30 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ئێران ناسی لە تورکیا

لە ئانکارای پێتەختی تورکیا کۆبوونەوەیەک پەیوەست بە ناساندنی وڵاتی ئێران لە ڕووی کلتووری و مێژووییەوە بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ناساندنی کلتوورو مێژووی ئێرانی_ ئیسلامی لە سەر ئەرکی ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی ئێران لە تورکیاو بە بەشداریی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی خوێندکارانی دانیشتووی تورکیا لە ئانکارا بەرپا کرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا یاریدەری وەزیری ڕۆشنبیریی تورکیا، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیاو کۆمەڵێک لە خوێندکاران و فێرخوازانی زمانی فارسی لە سەرتاسەری جیھان بەشدار بوون.

لە ئێستادا پتر لە ھەزارو ٥٠٠ ئێران ناس لە تورکیادا سەبارەت بە بەھرەو بارستاییە مێژوویی و کلتوورییەکانی ئێران خەریکی نوسین و چالاکی نواندنن.