پارێزگای کوردستان دەبێتە میوانداری ئاھەنگ و نەریتەکانی نەورۆز
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405854-پارێزگای_کوردستان_دەبێتە_میوانداری_ئاھەنگ_و_نەریتەکانی_نەورۆز
یاریدەری سیاسی و ئاسایشتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کوردستان وتی: پارێزگای کوردستان وەکو پارێزگایەکی سەر ڕێگای گەشتکاری بۆ نەریتە نەورۆزییەکان ھەڵبژێردراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2022 14:09 Asia/Tehran
  • پارێزگای کوردستان دەبێتە میوانداری ئاھەنگ و نەریتەکانی نەورۆز

یاریدەری سیاسی و ئاسایشتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کوردستان وتی: پارێزگای کوردستان وەکو پارێزگایەکی سەر ڕێگای گەشتکاری بۆ نەریتە نەورۆزییەکان ھەڵبژێردراوە.

«مەھدی ڕەمەزانی» ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی سەردانی مۆزەخانەو شوێنە مێژووییەکانی ناوەندی پارێزگاکە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کوردستان وەکو پارێزگایەکی میوانداری ڕەوتی گەشتکاری بۆ نەریتە نەورۆزییەکان ھەڵبزێردراوە، وتیشی: دەبێ بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی لەبار بە خەڵک و ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕەزامەندیی گەشتکاران لە کوردستان بە دەست بێنێ.

وتیشی: کاربەدەستانی بنکەی گەشتکاریی نەورۆزی دەبێ بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکان بە جۆرێک بەرنامە دابڕێژین کە جیا لە پێکھێنانی نەورۆزێکی شاد، شوناسی جەماوەری کوردستان و بەھا کلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگاکەش بە گەشتکاران بناسێنن.

یاریدەری سیاسی و ئاسایشتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کوردستان بە دەربڕینی ئەمەی کە بە گوێرەی پێش بینییەکان پارێزگاکانی ڕۆژئاوای وڵات لەگەڵ زیاترین شەپۆلی گەشتکاران لە ڕۆژانی نەورۆزدا بەرەوڕوو دەبنەوە، وتیشی: بەستێنی پێویست بۆ وەرگرتنی گەشتکاران و سەردانیان لە شوێنە مێژوویی و سروشتییەکانی پارێزگا بە باشی دەڕەخسێنین.

«ڕەمەزانی» جێژنی نەورۆزی بە باشترین ھەل زانی بۆ ناساندنی بارستایی گەشتکاری و کلتووریی پارێزگای کوردستان و جەختی لەوە کردەوە کە،دەبێ بە ھاوکاری و ھەرەوەزی ببین بە میواندارێکی باش بۆ گەشتکارانی نەورۆزی.