دەیان کوژراو و بریندار لە لیگی فوتباڵی مەکسیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405926-دەیان_کوژراو_و_بریندار_لە_لیگی_فوتباڵی_مەکسیک
تێکهەڵچوونی هاندەرانی دوو یانەی تۆّی پێ لە مەکسیک دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2022 07:54 Asia/Tehran
  • دەیان کوژراو و بریندار لە لیگی فوتباڵی مەکسیک

تێکهەڵچوونی هاندەرانی دوو یانەی تۆّی پێ لە مەکسیک دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .

تێکهەڵچوون لە نێوان هۆگرانی دوو تیمی  فوتباڵی  " کوئێرە تارۆ " و  ئەتلەس گوادالاخارە "  سەرلە بەیانی  یەکشەمە ( بە کاتی خۆجێی) لە یانەی کورە گیدۆرا لە شاری سەنتیەگۆ کوئرە تارو لە ئیالەتی  خالیسکوی مەکسیک روویدا . 

ئەو تێکهەڵچوونە لە خولەکی  61ی  کێبەرکێی  دوو تیمی  فوتباڵی کوئێرە تارو وئەتلەس گوادالاخارا و بە پێی هاندانی هێندێک هاندەردەس پێبوو و دۆخەکە  زۆر خێرا لە کونتڕوڵی پولیس دەرچوو تا  تراژدیایەک ڕوو بدات .

ئەو تێکهەڵچوونە 24  کوژراو و 22  برینداری  لێکەوتەوە وحاڵی  هێندێکیان شپرز ڕاگەیندراوە .    هاندەرانیش بە شکاندنی کورسی و میلەکانی  شوێنەکە لێکیاندا .