سەرکەوتنی تیپی باسکەی تازەلاوانی ئێران بە سەر ئەندۆنێزیادا
حوزهیران 14, 2022 04:48 Asia/Tehran
تیپی باسکەی تازەلاوانی ئێران لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا ٢٠٢٢ی قەتەر لە بەرامبەر تیپەکەی ئەندۆنێزیا سەرکەوتنی تۆمار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، تیپی باسکەی تازەلاوانی ئێران یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا ٢٠٢٢ی قەتەر بە سەرکەوتنی ڕەھای ٦٦ بە سەر ٣٧ بە سەر ئەندۆنێزیا کۆتایی پێ ھێنا.
ھەروەھا «موحەممەد ئەمینی» باسکەکاری ئێرانی بە مسۆگەر کردنی ٢٥ خاڵ، ١٥ ڕباندو ئاراستەیەکی گۆڵ بوو بە باشترین یاریزانی ئەم کێبەرکێیە لەگەڵ ئەندڵۆنێزیادا.
تیپی باسکەی تازەلاوانی ژێر ١٦ ساڵی ئێرتن ئەمڕۆ سێ شەممەش بۆ لوبنان دەچێتە مەیدانەوە.
چوار تیپی ھەڵکەوتەی ئەم خولەی کێبەرکێکان پشکی ئامادە بوون لە کێبەرکێی جیھانییان دەست کەوتووە.
سەرپەیڤ