دەسپێبوونی کێبەرکێ جیهانییەکانی جامی ئازادی شانگهای
کێبەرکێ جیهانییەکانی کاپی ئازادی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای بە نمایشکرانی ئاڵای ٢٢ وڵاتی بەشدار لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران بەفەرمیی دەسپێکرا.
کێبەرکێ جیهانییەکانی "کاپی ئازادی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای" سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی لە یاریگەی "چکالۆف ئارنا" لە بیست و سێی گەڵاڕێزانەوە هەتا پێنجی سەرماوەز بە بەشداریی وەرزشوانانی بیست و دوو وڵاتی ئەندامی چاودێر و هاوبەشیی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە شار و پارێزگای مۆسکۆ بەڕێوە دەچێ. لەو کێبەرکێیانەدا، لە یازدە لقی وەرزشیی نزیک بە سەد میدالیا پێشکەش دەکرێت. وەرزشوانانی ئێرانی لە شەش لقی وەرزشی لەوان شەترەنج، بەردەوانی، تێنسی سەرمێز، شمشێربازی، سامبۆ و ژیمناستیک لەگەڵ خەنیمەکانیان دەکەونە ڕکابەریی. بەرپرسایەتی ڕێکخستنی ئەو ڕووداوە لەئەستۆی وەزارەتی وەرزشی ڕووسیاو فدراسیۆنە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتەیە.