تیمی پاراتکواندۆی ژنانی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیهان
تشرینی دووهم 23, 2026 18:15 Asia/Tehran
تیمی پاراتکواندۆی ژنانی ئێران لە یازدەیەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانێتی جیهانی ٢٠٢٦ـی موجوو لە کۆریای باشوور، پلەی یەکەمی ڕیزبەندی تیمیی بە دەست هێناوە و تیمی ئێرانیش لە ڕیزبەندی گشتیدا پلەی دووەمی ئەم ڕکابەرایەتییەی بە دەست هێنا.
تیمی پاراتکواندۆی ژنانی ئێران لە کۆتایی یازدەیەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانێتی پاراتکواندۆی جیهانی ٢٠٢٦ کە بە بەشداریی وەرزشوانانی ٦٢ وڵات لە شاری موجۆی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو، توانی لەسەر پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی تیمی ڕاوەستێت. هەروەها لە ڕیزبەندیی گشتی تیمیشدا، ئێران لە ڕێزی بانترین وڵاتانی بەشدار لەم ڕکابەرایەتییانەدا بوو و پلەی دووەمی باشترین تیمی بۆ خۆی مسۆگر کرد.