پاڵەوانەتیی شەترەنجبازی ئێرانی لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی تورکیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410006-پاڵەوانەتیی_شەترەنجبازی_ئێرانی_لە_کێبەرکێی_نێونەتەوەیی_تورکیادا
کێبەرکێی نێونەتەوەیی شەترەنج لە «وان»ی تورکیا بە درەوشانەوەو پاڵەوانەتیی «ئاریەن غوڵامی» شەترەنجبازی ئێرانی کۆتایی پێ ھات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2022 07:48 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی شەترەنجبازی ئێرانی لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی تورکیادا

کێبەرکێی نێونەتەوەیی شەترەنج لە «وان»ی تورکیا بە درەوشانەوەو پاڵەوانەتیی «ئاریەن غوڵامی» شەترەنجبازی ئێرانی کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی شەترەنج لە «وان»ی تورکیا لە خشتەی مامۆستایاندا، مامۆستای گەورە «ئاریەن غوڵامی» شەترەنجبازی ئێرانی  بە ۷/۵ خاڵەوە بوو بە پاڵەوان و «ئەمیر ڕەزا پوور ئاقابالا»ش بوو بە جێگری پاڵەوان.

مامۆستایانی فیدە «نیما حسەین زاده» و «ماهان ڕەمەزانی»ش ھەر کامەو بە شەش خاڵ بە ڕیز پلەی چوارەم و پێنجەمیان بەرکەوت.

«ئریا ئۆمێدی» و مامۆستای فیده «وەحید خالیسی»ش بە  ۵/۵ خاڵەوە لە پلەی ھەشتەم و نۆھەم دا وەستان.

کێبەرکێی نێونەتەوەیی شەترەنج لە «وان»ی تورکیا لە ٢٢ ھەتا ٢٧ ژوئیە بەڕێوە برا.