سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی لاوانی ئێران بە سەر ئەفغانستاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410265-سەرکەوتنی_تیپی_نیشتیمانیی_تۆپی_پێی_لاوانی_ئێران_بە_سەر_ئەفغانستاندا
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی لاوانی ئێران لە دووھەمین یاریی خۆی دا لە کێبەرکێکانی تۆپی پێی لاوانی پاڵەوانەتیی ئاسیای ناوەندیی ژێر ١٩ ساڵ بە چوار گۆڵەوە بەسەر ئەفغانستاندا سەرکەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2022 05:34 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی لاوانی ئێران بە سەر ئەفغانستاندا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی لاوانی ئێران لە دووھەمین یاریی خۆی دا لە کێبەرکێکانی تۆپی پێی لاوانی پاڵەوانەتیی ئاسیای ناوەندیی ژێر ١٩ ساڵ بە چوار گۆڵەوە بەسەر ئەفغانستاندا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، دوای یەکسان ھاتنەوەی دوو بە دوو لە یاریی یەکەم دا لەگەڵ ئوزبەکستان، بە دەرەنجامی چوار بە سیفر ئەفغانستانی بەزاندو یەکەم سەرکەوتنی خۆی تۆمار کرد.

لاوانی ئێران لە یاریی سێھەمی خۆیاندا کە سبەینێ چوارشەممە بەڕێوە دەچێت ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی قڕقیزستان دەبنەوە.

کێبەرکێکانی تۆپی پێی لاوانی پاڵەوانەتیی ئاسیای ناوەندیی ژێر ١٩ ساڵ ، کافا ٢٠٢٢بە میواندارەتیی تاجیکستان خەریکە بەڕێوە دەچێت.