سەرکەوتنی ئێران بەرامبەر هۆنگ کۆنگ لە پاڵەوانێتیی واتێرپۆلۆی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i416212-سەرکەوتنی_ئێران_بەرامبەر_هۆنگ_کۆنگ_لە_پاڵەوانێتیی_واتێرپۆلۆی_ئاسیا
تیمی نیشتمانیی واتێرپۆلۆی ئێران بە سەرکەوتنێکی بەهێز بەرامبەر هۆنگ کۆنگ لە پاڵەوانێتی ئاسیا دەستی بە چالاکیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2023 18:23 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ئێران بەرامبەر هۆنگ کۆنگ لە پاڵەوانێتیی واتێرپۆلۆی ئاسیا

تیمی نیشتمانیی واتێرپۆلۆی ئێران بە سەرکەوتنێکی بەهێز بەرامبەر هۆنگ کۆنگ لە پاڵەوانێتی ئاسیا دەستی بە چالاکیی کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا،ئەمڕۆ چوارشەممە،پیاوانی واتێرپۆلۆی ئێران لە یەکەم یاریدا لەپاڵەوانێتیی واتێرپۆلۆی ئاسیا (ھەڵبژاردەی خولی جیهانی) ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگ بوونەوە و بە دەرەنجامی ١٥ بە ٢ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

به پێی خشتەی پاڵەوانیەتییەکان، سبەینێ (پێنج شه ممه) یاریزانانی واتێرپۆلۆی ئێران له دووهەم یاریی قۆناخی سەرەتایی ڕووبەڕووی کازاخستان دەبنەوه .

پاڵەوانێتی واتێرپۆلۆی ئاسیا لە ٢٢ تا ٢٨ی مارس لەلایەن سەنگاپورەوە میوانداری دەکرێت و سێ هەڵبژاردەی سەرەکیش سەردەکەون بۆ خولی جیهانیی واتێرپۆلۆ.