«مانچەستەر سیتی» بوو بە پاڵەوانی پریمەرلیگی دوورگە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i418066-مانچەستەر_سیتی_بوو_بە_پاڵەوانی_پریمەرلیگی_دوورگە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی «ئارسناڵ» لە حەوتەی 37ی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرامبەر یانەی «نۆتینگھام فۆڕێست» دۆڕاو «مانچەستەر سیتی» ناسناوی پاڵەوانی پرێمەرلیگی دوورگەی مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2023 01:58 Asia/Tehran
  • «مانچەستەر سیتی» بوو بە پاڵەوانی پریمەرلیگی دوورگە

هەڵبژاردەی تۆپی پێی «ئارسناڵ» لە حەوتەی 37ی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرامبەر یانەی «نۆتینگھام فۆڕێست» دۆڕاو «مانچەستەر سیتی» ناسناوی پاڵەوانی پرێمەرلیگی دوورگەی مسۆگەر کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم یارییە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندیی یانەی «نۆتینگهام فۆڕێست» کۆتایی هات.

لە دۆخێکدا ھەردووک تیپەکە ڕووبەڕووی یەکتر بووبوونەوە کە «نۆتینگھام» بە کۆکردنەوەی ٣٤ خاڵ لە پلەی ١٦دا بوو، ئینجا «ئارسناڵ»یش بە کۆکردنەوەی ٨١ خاڵ و بە مەودای چوار خاڵ دوای «مانچستەر سیتی» پلەی دووھەمی دەست خست بوو.

ئابەم ئەنجامەو بەپێی خشتەی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا، هاندەرانی «مانچستەر سیتی» ئاهەنگی پاڵەوانێتسی خۆیانیان دەست پێ کردو سێھەمین پاڵەوانێتیی یەک لە دوای یەک لە پرێمەرلیگ و پێنجەم پاڵەوانێتی لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوویان کرد بە جێژن.