ئەمڕۆ خۆر بە بازنەیی دەگیرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i422023-ئەمڕۆ_خۆر_بە_بازنەیی_دەگیرێت
ئەمڕۆشەمە 14ی ئۆكتۆبەری 2023 چەند وڵاتێك شاهێدی بینینی خۆرگیرانی بازنەیی دەبن و پێشبینیكارێكی كەشناسی و فەلەكیش روونی كردەوە كە خۆرگیرانەكە لە عێراق نابیندرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2023 16:43 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ خۆر بە بازنەیی دەگیرێت

ئەمڕۆشەمە 14ی ئۆكتۆبەری 2023 چەند وڵاتێك شاهێدی بینینی خۆرگیرانی بازنەیی دەبن و پێشبینیكارێكی كەشناسی و فەلەكیش روونی كردەوە كە خۆرگیرانەكە لە عێراق نابیندرێت.

سادق عەتیە پێشبینیكاری پێشكەوتووی كەشناسی و فەلەكی بڵاوی كردەوە، شەمە خۆرگیرانی بازنەیی لە سەعات 6:05ی ئێوارە تا 11:55ی بەكاتی عێراق لە چەند وڵاتێكدا روو دەدات.

عەتیە ئاماژەی بەوەیش كردووە، بە قۆناغی جیا و لەكاتی جیاوازدا لە هەر یەك لە كیشوەرەكانی ئەمەریكای باشوور و باكور خۆرگیرانەكە دەبندرێت، هەروەها بەشێكی زەریای هێمن و ئەتڵەسیش خۆرگیرانەكەی تێدا روو دەدات.

سادق عەتیە لە كۆتایی پۆستەكەیدا روونی كردووەتەوە، عێراق و وڵاتانی ناوچەكە شایەدی بینینی خۆرگیرانەكە نابن.