ترسی تەلاویڤ لە بەشی عیبری زمانی پرێس تی ڤی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i443408-ترسی_تەلاویڤ_لە_بەشی_عیبری_زمانی_پرێس_تی_ڤی
کەناڵی پرێس تی ڤی بە جەخت لەسەر دەسپێکرانی چالاکیی کەناڵی تەلەفزیۆنیی تایبەتی عیبری، بەشێکی لەژێرناوی "پرێس تی ڤیی عیبری" لە چواردەی ئەم مانگەدا واتە ڕێکەوتی پێنجی کانوونی وەڕێ خست.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • ترسی تەلاویڤ لە بەشی عیبری زمانی پرێس تی ڤی

کەناڵی پرێس تی ڤی بە جەخت لەسەر دەسپێکرانی چالاکیی کەناڵی تەلەفزیۆنیی تایبەتی عیبری، بەشێکی لەژێرناوی "پرێس تی ڤیی عیبری" لە چواردەی ئەم مانگەدا واتە ڕێکەوتی پێنجی کانوونی وەڕێ خست.

دەسپێکرانی بەشی عیبری زمانی پرێس تی ڤی، دەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیاکان و کەشی سایبریی رژێمی زایۆنیدا بووە. میدیا عیبرییەکان، ئەو کارەیان بە هەنگاوێکی ستراتژیکی ئێران لە شەڕی میدیایی لەقەڵەم داوەو ئامانجەکەیان گەراندۆتەوە بۆ کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر بیروڕای گشتیی ژرێمی زایۆنیستی و بەرەوڕووبوونەوەی پڕووپاگەندەی تەلاویڤ. کاردانەوەی بەکارهێنەرانی عیبری زمان پێشاندەری قەیرانی متمانە بە میدیا ناوخۆییەکانی رژێمی زایۆنیستی و نیگەرانی لە دزەی میدیایی ئێرانە.