پێشبڕکێکانی قۆناخی گرووپیی مۆندیالی٢٠٢٦
لە درێژەی پێشبڕکێکانی قۆناخی گرووپیی جامی جیهانی، تیمە بانگەشەکارەکانی ئوروپا، هێزمەندانە خۆیان دەرخست.
لە درێژەی پێشبڕکێکانی قۆناخی گرووپیی مۆندیال، هۆلەند لە گرووپی ئێف پاش یاریی یەکسانی لەگەڵ ژاپۆن، لە یارییەکی یەکلایەنەدا سویدی پێنج بە سفر بردەوە. بۆ لالە پرتەقاڵیەکان، برایان بروبی و کودی خاکپو هەرکامەیان دوو گۆڵیان تۆمار کردو کریسنسۆ سومرویلیش گۆڵی پێنجەمی تۆمار کرد هەتا هۆلەند بە چوار خاڵ بەرەو پیری یاریی کۆتایی هەمبەر تونسەوە بچێ. لە گرووپی ئیش ئاڵمان هەمبەر بە ساحیلی عاج سەرکەوت. ژێرمەنەکان سەرەتا بە گۆڵی فرانک کسیە دواکەوت، بەڵام بە گۆڕانکارییە تاکتیکییەکانی ناگلزمان و هاتنی دێنیز ئونداف و نەدیم ئەمیری گەڕانەوەیەکی سەرسووڕهێنەریان بوو. ئونداف گۆڵی یەکسانی تۆمارکردو پاشان دوو گۆڵ، سەرکەوتنی ئاڵمانی مسۆگەر کرد. بەو ئەنجامە، ئاڵمان بە شەش خاڵ لە پلەی دووەمدا ڕاوەستا. ژاپۆنیش لە یارییەکی مێژووییدا، هەزارەمین یاریی مێژووی مۆندیالی هەمبەر بە تونس ئەنجامداو بە سەرکەوتنی چوار بە سفر، هەنگاوێکی مەزنی بۆ هەڵکشان هەڵگرت. ئایاسە ئوئێدا دوو گۆڵی لێداو کامادا دایچی و جونیا ئیتۆش گۆڵەکانی دیکەی ساموراییەکانیان تۆمارکرد. ئەمشەویش دوو نوێنەری ئاسیا ئامادەی گۆڕەپانی یارییەکانی مۆندیال دەبن، ئێران هەمبەر بەلژیک و عەرەبستانی سەعودی لەگەڵ ئیسپانیا دەکەونە ڕکابەریی .
آخرین متن ویرایش شده : رقابتهای مرحله گروهی جام جهانی VC-FUTBAL