ڕکابەرایەتیی ئازادی تێکواندۆ؛ تێکواندۆکاری ئێران بوو بە پاڵەوان
تهمووز 21, 2026 18:33 Asia/Tehran
تێکواندۆکاری کێشی سەرووی ٧٣ کیلۆگرامی ئێران لە ڕکابەرایەتییەکانی ئازادی تێکواندۆی کۆریای باشوور، میداڵیای زێڕی بردەوە.
حەنا زەڕینکەمەر، تێکواندۆکاری کێشی سەرووی ٧٣ کیلۆگرامی تیمی هەڵبژاردەی ئێران لە ڕکابەرایەتیی ئازادی تێکواندۆی کۆریای باشوور، پاش خولێک پشوودان ، بە بردنەوە لە "چین نای" لە چینی تایپەوە و بە شکستپێهێنانی تێکواندۆکارەکەی کۆریای باشوور، گەیشتە قۆناغی فیناڵ و لە فیناڵیشدا بە بردنەوە لە تێکواندۆکارێکی چینی، لە سەر پلەی پاڵەوانەتی وەستا و میداڵیای زێڕی کردە مل.