بۆکسۆرێکی کورد بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەی لاوانی ئێران کرا
ئاب 26, 2026 17:15 Asia/Tehran
ماهان ئەمجەدی، بۆکسۆرێکی پارێزگای کوردستان بانگهێشتی کەمپی ئامادەیی هەڵبژاردەی بۆکسی لاوانی وڵات کرا.
ئەو کەمپە بەئامادەبوونی سەرکەوتووترین بۆکسۆرە گەنجەکانی وڵات، لە ١٤ هەتا ٢٦ی خەرمانان بەمیوانداریی پارێزگای تاران بەڕێوە دەچێ.
ئەمجەدی لەلایەن لیژنەی تەکنیکی و راهێنەری تیمی نیشتمانی دەسنیشانکراوەو خراوەتەنێو ڕیزی کەسانی بانگهێشتکراوی ئەو قۆناخەی کەمپی ئامادەکاریی بۆ یاریزانانی تیمی نیشتمانی.
ئەو بۆکسۆرەی پارێزگای کوردستان بێتوو لە قۆناخەکانی ئامادەکاریی و لێکدانەوە تەکنیکییەکاندا سەرکەوتوو بێ، شانسی ئەوەی دەبێ لە داڕشتی هەڵبژاردەی گەنجانی وڵاتدا بەشدار بێ.
سەرپەیڤ