یارییەکانی ناگۆیا پارائاسیا؛ حەقیقەت شناس میداڵیای زێڕی پاراتکواندۆی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447618-یارییەکانی_ناگۆیا_پارائاسیا_حەقیقەت_شناس_میداڵیای_زێڕی_پاراتکواندۆی_بردەوە
ئەمیرمحەمەد حەقیقەت شناس تەکنیکیترین وەرزشوانی پاراتکواندۆ لەسەر ئاستی ئاسیا لە یارییەکانی مغولستان ٢٠٢٦، لە یاری کۆتایی کێشی خواری ٧٠ کیلۆگرامی یارییەکانی پارائاسیای ناگۆیا بەرامبەر بە ڕکابەرێکی ژاپۆنی چووە مەیدانەوە و بە بردنەوەی دوو ڕاندی لەسەریەک میداڵیای زێڕی بەدەستهێنا.
(last modified 2026-10-20T15:31:45+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2026 17:36 Asia/Tehran
  • یارییەکانی ناگۆیا پارائاسیا؛ حەقیقەت شناس میداڵیای زێڕی پاراتکواندۆی بردەوە

ئەمیرمحەمەد حەقیقەت شناس تەکنیکیترین وەرزشوانی پاراتکواندۆ لەسەر ئاستی ئاسیا لە یارییەکانی مغولستان ٢٠٢٦، لە یاری کۆتایی کێشی خواری ٧٠ کیلۆگرامی یارییەکانی پارائاسیای ناگۆیا بەرامبەر بە ڕکابەرێکی ژاپۆنی چووە مەیدانەوە و بە بردنەوەی دوو ڕاندی لەسەریەک میداڵیای زێڕی بەدەستهێنا.

 

بەم شێوەیە وەرزشوانانی تیمی هەڵبژاردەی پاراتکواندۆی ئێران لە دووهەمین ڕۆژی یارییەکاندا بە بردنەوەی پێنج میداڵیا کۆتاییان بە کێبڕکێی خۆیان هێنا؛ ئەمیر محەممەد حەقیقەت شناس میداڵیای زێڕ و زەهرا ڕەحیمی میداڵیای زیو و پەریماه تورانی، سەعید سادقیان پوور و مریەم عەبدوڵڵا پووریش میدالیای برۆنزیان بەدەستهێنا.