-
بەڕێوەبرانی دانیشتنی سێ قۆڵیی زانکۆکانی ڕازیی کرماشان و سلێمانی و ھەڵەبجە
May 27, 2022 10:52دانیشتنی ھاوبەشی سێ قۆڵیی زانکۆکانی ڕازیی کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران و سلێمانی و ھەڵەبجەی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان لە بواری توێژینەوەی ڕۆشنبیری، زانستی و وەرزشی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو.
-
تیپی نیشتیمانیی باسکەی بە ڤیلچێری پیاوانی ئێران گەییشتە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی ئاسیاو ئەقیانوسیە
May 27, 2022 13:31تیپی نیشتیمانیی باسکەی بە ڤیلچێری پیاوانی ئێران لە ھەشتەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیاو ئەقیانوسیە لە تایلەند گەییشتە قۆناغی کۆتایی.
-
واژۆ کرانی لێکگەییننامەی ھاوکاریی فیدراسیۆنەکانی تێکواندۆی ئێران و عێراق
May 27, 2022 10:26لێکگەییننامەی ھاوکاریی فیدراسیۆنەکانی تێکواندۆی ئێران و عێراق بە مەبەستی بەرنامەی فێرکاری، ئامادە بوون لە ئۆردووەکان و بەرنامەی پرۆڤەی ھاوبەش و بەشداری کردن لە تۆڕنۆمێنتەکان واژۆ کرا.
-
کۆبوونەوەی گەورەی «سڵاو سەرکردە» ھاودەنگ لەگەڵ منداڵان و تازەلاوانی دەیەی ٩٠ دا
May 26, 2022 15:18کۆبوونەوەی بنەماڵەیی «سڵاو سەرکردە» ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداریی بەربڵاوی منداڵان و تازەلاوان و بنەماڵەکانیان لە یاریگای «ئازاد»ی تاران بەڕێوە چوو
-
میدالیای برۆنزی کێبەرکێکانی ئیسپانیا بوو بە خەڵاتی نوێنەری تۆپی سەرمێزی ئێران
May 26, 2022 04:20«نەوید شەمس» لە قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێی تۆپی سەر مێزی ژێر ١٧ ساڵانی ئیسپانیا میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.
-
«شەھرامی نازری» لە بیست و پێنجەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی «گەلاوێژ» بەرنامە پێشکەش دەکات
May 25, 2022 18:29«شەھرامی نازری» شوالیەی ئاوازی ئێران لە ئاھەنگی دەستپێکی بیست و پێنجەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی گەلاوێژ لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بەرنامە پێشکەش دەکات.
-
داخرانی ھەژماری فەیسبوکی ڕادیۆ بەنگڵۆی سەربە جێگرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران
May 25, 2022 14:45کۆمپانیای فەیسبوک بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و لە درێژەی سیاسەتەکانی دژی ئێرانیی خۆی ھەژماری فەیسبوکی ڕادیۆ بەنگڵۆی سەربە جێگرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێرانی داخست.
-
تیپی تۆپی پێی ئێران لە کێبەرکێیەکی دۆستانەدا بەسەر تیپەکەی عێراق دا سەرکەوت
May 24, 2022 20:06تیپی تۆپی پێی«ئۆمێدی ئێران» لە کێبەرکێی دۆستانەی تیپەکانی تۆپی پێی ژێر ٢٣ ساڵی ئێران و عێراق بە تاقە گۆڵێکی «ئاریا یوسفی» سەرکەوتنی تۆمار کرد.
-
بەردەوامیی داکۆکیی وەرزشوانان و ئازادیخوازانی جیھان لە گەلی چەوساوەی فەلەستین
May 24, 2022 09:57وەرزشوانی کوێتی لە ئاراستەی داکۆکیی وەرزشوانان و ئازادیخوازانی جیھان لە گەلی چەوساوەی فەلەستین، ئامادە نەبوو لە گەڵ خەنیمێکی سەربە ڕژێمی زایونی دا کێبەرکێ بکات.
-
لەوحی تۆماری جیهانیی هەورامان ڕوونوێنی کرا
May 23, 2022 19:12بەرپرسی گشتیی کەلەپووری فەرهەنگیی پارێزگەی کوردستان وتی: بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری کەلەپووری میراتی فەرهەنگیی گەشتیاری و پیشەی دەستی و کۆمەڵێک لە بەرپرسان لەوحی تۆماری جیهانی هەورامان روونوێنی کرا.