واژۆ کرانی لێکگەییننامەی ھاوکاریی فیدراسیۆنەکانی تێکواندۆی ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408270-واژۆ_کرانی_لێکگەییننامەی_ھاوکاریی_فیدراسیۆنەکانی_تێکواندۆی_ئێران_و_عێراق
لێکگەییننامەی ھاوکاریی فیدراسیۆنەکانی تێکواندۆی ئێران و عێراق بە مەبەستی بەرنامەی فێرکاری، ئامادە بوون لە ئۆردووەکان و بەرنامەی پرۆڤەی ھاوبەش و بەشداری کردن لە تۆڕنۆمێنتەکان واژۆ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2022 10:26 Asia/Tehran
  • واژۆ کرانی لێکگەییننامەی ھاوکاریی فیدراسیۆنەکانی تێکواندۆی ئێران و عێراق

لێکگەییننامەی ھاوکاریی فیدراسیۆنەکانی تێکواندۆی ئێران و عێراق بە مەبەستی بەرنامەی فێرکاری، ئامادە بوون لە ئۆردووەکان و بەرنامەی پرۆڤەی ھاوبەش و بەشداری کردن لە تۆڕنۆمێنتەکان واژۆ کرا.

بەرپاکرانی خولەکانی ڕاھێنەران و داوەران، پرۆڤەی ھاوبەشی تیپە نیشتیمانییەکان، پێکھێنانی بەستێنی لەبار لە بەشی «پۆمسە» بە کەڵک وەرگرتن لە ڕاھێنەری ئێرانی لە تیپی نیشتیمانیی عێراق، بەشداری لە تۆڕنۆمێنتەکانی ھەردووک وڵات و ئامادە بوونی تێکواندۆکاران و ڕاھێنەرانی عێراقی لە خولەکانی «کوکی وان» بە ناوەندایەتیی ئێران لەو بڕگە گرینگانەی ئەم لێکگەییننامەیە بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لێکگەییننامەی ھاوکاریی فیدراسیۆنی تێکواندۆی ئێران و عێراق، بە ئامادە بوونی ھادی ساعی سەرۆکی فیدراسیۆنی تێکواندۆی ئێران، ئیبراھیم جەببار سەرۆکی فیدراسیۆنی تێکواندۆی عێراق، کەیکاووس سەعیدی سکرتێری لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران، ئەسغەر ڕەحیمی بەڕێوەبەری تەکنبکیی تیپە نیشتیمانییەکان، ئەحمەد قاسم و حەسەن عەبباس جێگری سەرۆک و ئەندامی سەرەکیی فیدراسیۆنی عێراق و موحەممەدڕەزا یاری گەورە ڕاھێنەری تیپە نیشتیمانییەکانی عێراق بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاری لە بەرنامە ھاوبەشەکان و کێبەرکێکان واژۆ کرا.