ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٣ هەزار و ٣٣٣ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i445702-ژماری_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_٧٣_هەزار_و_٣٣٣_کەس
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧٣ هەزار و ٣٣٣ کەس.
(last modified 2026-07-28T13:57:27+00:00 )
ته‌مووز 28, 2026 17:10 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٣ هەزار و ٣٣٣ کەس

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧٣ هەزار و ٣٣٣ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار شەهید و ١٤ بریندار بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە گواستراونەتەوە. لە دوای ڕاگەیەندرانی ئاگربەسەکەی ١١ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا هەزار و ٢٠٧ کەس بە هۆی هێرشەکانی دوژمن شەهید بوون و سێ هەزار و ٩١٤ کەسیش بریندار بوونە. هەروەها لەم ماوەیەدا تەرمی ٨٠٣ شەهید لە ژێر داروپەردووی باڵاخانە ڕووخاوەکان کێشراونەتە دەرەوە. کۆی گشتی شەهیدانی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ ٧٣ هەزار و ٣٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٤ هەزار و ٢٣ کەس زیادی کردووە.