درێژەی دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی لە کەناری رۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i447850-درێژەی_دەسدرێژیی_رژیمی_زایۆنیستی_لە_کەناری_رۆژاوا
شارەوانیی شاری ئەلخەلیل لە باشووری کەناری رۆژاوا ڕایگەیاند: دەسدرێژیی بەردەوامی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو شارە، بووەتەهۆی ئاوارەبوون و زیان گەیشتن بە زیاتر لە سێ هەزار و ٣٠٠ فەلەستینی.
(last modified 2026-11-01T13:45:36+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2026 15:50 Asia/Tehran
  • درێژەی دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی لە کەناری رۆژاوا

شارەوانیی شاری ئەلخەلیل لە باشووری کەناری رۆژاوا ڕایگەیاند: دەسدرێژیی بەردەوامی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو شارە، بووەتەهۆی ئاوارەبوون و زیان گەیشتن بە زیاتر لە سێ هەزار و ٣٠٠ فەلەستینی.

 

شارەوانیی ئەلخەلیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سوپای داگیرکەری زایۆنیستی هەروەها پانزە خانووبەرەو یەکەی دامەزراوەیی بەتەواوەتی وێران کردو سێ سەدو بیست و حەوت دووکانیشی لەو شارەدا داخست.

خەمڵاندنی شارەوانیی ئەلخەلیل هەروەها دەریدەخا کە خەساری راستەوخۆی ئابووریی سەرچاوەگرتوو لەو دەسدرێژییانە، رۆژانە نزیک سێ ملیۆن و هەشت سەد هەزار دۆلاری تێپەڕاندووەو خەساری رۆژانەی کەرتی تەندرووستیی و ژینگەش نزیک بە سەدو شەست هەزار دۆلار مەزەندە کراوە.

بەپێی ئەو بەیاننامە، لەئەنجامی پەلاماری سەربازیی رژیمی داگیرکەر، نزیک بە هەشتا هەزار قوتابی و خوێندکار لە ئامادەبوون لە پۆلەکانی خوێندن، بێ بەش بوونە.

بەپێی ئاماری شارەوانیی ئەلخەلیل لە باشووری کەناری رۆژاوا، زیاتر لە سێ هەزار و سێ سەد فەلەستینی لە ئەنجامی ئەو دەسدرێژییانەی دوو گەڕەکی ئەلجەلدەو عەین دێر بەحەی کردۆتەئامانج، ئاوارە بوون یان زیانیان بەرکەوتووە.