-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٦١٨ کەس
تشرینی دووهم 04, 2026 14:40وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە: لە دەسپێکی پەلاماردرانی کەرتی غەززەوە تا ئێستا ژماری شەهیدانی ئەم کەرتە هەڵکشاوە بۆ ٧٤ هەزار و ٦١٨ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٧٥ هەزار و ٩٢٠ کەس.
-
حەماس: با وڵاتانی عەرەبی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان پەردەپۆش نەکەن
تشرینی دووهم 04, 2026 18:03لە کاردانەوە بە بەردەوامبوونی پەلاماری دڕندانەی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە، حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی عەرەبی با نەبنە هۆی پەردەپۆشکرانی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان.
-
درێژەی پەلاماری سوپای زایۆنیستی بۆسەر کەناری رۆژاوا و قۆڵبەستکرانی هاووڵاتیانی فەلەستینی
تشرینی دووهم 03, 2026 17:55چەکدارانی سوپای رژیمی زایۆنیستی هێرشیان کردەسەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری رۆژاوا و بیست و یەک فەلەستینیان گرت کە دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرانەوە. رژیمی زایۆنیستی بۆ لەگوشارنانی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەش، گرووپ و لایەنی چەکداری جەنایەتکاری پێکهێناوە.
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٦٠٩ کەس
تشرینی دووهم 02, 2026 17:39پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە و ژمارێکی زۆر لەم ناوچانەدا شەهید و بریندار بوونە.
-
درێژەی دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی لە کەناری رۆژاوا
تشرینی دووهم 01, 2026 15:50شارەوانیی شاری ئەلخەلیل لە باشووری کەناری رۆژاوا ڕایگەیاند: دەسدرێژیی بەردەوامی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو شارە، بووەتەهۆی ئاوارەبوون و زیان گەیشتن بە زیاتر لە سێ هەزار و ٣٠٠ فەلەستینی.
-
درێژەی تاوانکاریی رژیمی زایۆنیستیی لە غەززەو لوبنان
تشرینی یهکهم 31, 2026 17:41وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: لەکاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا، ژماری شەهیدان گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٥٩٤ کەس و ژماری بریندارانیش ١٧٥هەزار و ٨٣٤ کەس.
-
درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەلخەلیل بۆ شەشەم ڕۆژی بەدوای یەکدا
تشرینی یهکهم 28, 2026 19:14شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای زایۆنیستی بە چەکەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، پەلاماری چەند شوێنێکی نیشتەجێبوونیان دا لە پارێزگای ئەلخەلیل و کەمپی "ئەلفەوار" لە باشووری شارەکەو جگە لە وەستاندنی فەلەستینییەکان و پشکنینی جەستەیی و ئازاردانیان لە بازگەکانی نزیک گۆڕەپانی"ئەلجەلدە" لە شاری ئەلخەلیل، هێرشیان کردەسەر ماڵی فەلەستینییەکان و دەستیان کرد پشکنینیان.
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٥٦١ کەس
تشرینی یهکهم 27, 2026 19:08وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: کۆی گشتیی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٧٤ هەزار و ٥٦١ کەس.
-
حەماس: هێرشکردنەسەر زانکۆی غەززە، نموونەی جەنایەتی جەنگییە
تشرینی یهکهم 26, 2026 08:05بزووتنەوەی حەماس پێی داگرت؛ پەلاماری ئاسمانیی سوپای جەنایەتکاری داگیرکەری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر زانکۆی ئیسلامی لە شاری غەززە، نموونەی ئاشکرای تاوانی جەنگی و درێژەی شەڕی ژینۆسایدە کە زیاتر لە سێ ساڵ درێژەی بووە.
-
ڕژێمی زایۆنی کۆچی زۆرەملێ دەکات بە دانیشتووانی دوو گەڕەکی ئەلخەلیل
تشرینی یهکهم 24, 2026 18:58هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی دانیشتووانی دوو گەڕەکی «فرش الهوی» و «ابو اکتیله» لە باکووری ڕۆژئاوای ئەلخەلیلیان ناچار بە کۆچی زۆرەملێ کردووە. لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی بەردەوامبوونی پێشێلکردنی ئاگربەس لە غەززە لە لایەن داگیرکەرانی زایۆنییەوە و شەهیدبوونی فەلەستینییەک لەو هێرشانەیان کردووە.