خەلیل حەییە خوازیاری هەنگاوی خێرا بۆ ڕزگارکردنی غەززە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i448180-خەلیل_حەییە_خوازیاری_هەنگاوی_خێرا_بۆ_ڕزگارکردنی_غەززە_بوو
خەلیل حەییە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوی خێرا بوو بۆ ڕزگارکردنی غەززە و بەرەنگاربوونەوەی کارەساتی مرۆیی ڕوو لە تەشەنە لەم کەرتەدا.
(last modified 2026-11-15T15:07:43+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2026 18:37 Asia/Tehran
  • خەلیل حەییە خوازیاری هەنگاوی خێرا بۆ ڕزگارکردنی غەززە بوو

خەلیل حەییە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوی خێرا بوو بۆ ڕزگارکردنی غەززە و بەرەنگاربوونەوەی کارەساتی مرۆیی ڕوو لە تەشەنە لەم کەرتەدا.

 

خەلیل حەییە داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتی مرۆیی غەززە بێنە مەیدانەوە؛ کارەساتێک کە دوابەدوای بەردەوامبوونی گەمارۆ، سیاسەتی برسێتی‌پێدان، بێبەشبوون لە سەرپەنا و ئیمکاناتی سەرەتایی، و  پەرەسەندنی ڕەنج و ئازاری دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بە گەیشتنی وەرزی سەرما و سۆڵە، ڕەهەندێکی بەربڵاوتری بە خۆیەوە بینیوە.سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس جەختیشی کرد لەسەر پێویستیی ناچارکردنی هێزی داگیرکەر بە جێبەجێکردنی تۆکمە و تەواوی ڕێککەوتنی ئاگربەس. ناوبراو هەروەها خوازیاری پاشەکشەی تەواوی هێزی داگیرکەر لە کەرتی غەززە، جێبەجێکردنی خێرای پرۆتۆکۆلی مرۆیی، دابینکردن و ئامادەکردنی بەستێن بۆ هاتنی کۆمیتەی نیشتمانیی ئیدارەی غەززە بۆ ئەم ناوچەیە و دەستپێکرانی چالاکییەکانیان، و هەروەها دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتنی ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە مرۆڤدۆستانەکان بە هەموو ناوچەکانی کەرتی غەززە بەبێ هیچ لەمپەڕ و بەربەستێک. حەییە هەروەها پێداگری کرد لەسەر پێویستیی باشترکردنی بارودۆخەکە، دەستپێکردنی پرۆسەی بنیادنانەوەی غەززە، و دەستەبەرکردنی چوونەژوورەوەی کەرەستەی بنیادنانەوە و ئیمکاناتی پێویست، بەتایبەت کەرەستە و ماشینە گەورە و زەبەلاحەکانی تایبەت بە ئاوەدانی و بنیاتنانەوە.