حەماس: بەرپرسیارەتی قەیرانی مرۆیی غەززە لە ئەستۆی رژێمی زایۆنیدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i448072-حەماس_بەرپرسیارەتی_قەیرانی_مرۆیی_غەززە_لە_ئەستۆی_رژێمی_زایۆنیدایە
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاشتیی غەززە، رژێمی زایۆنی بە بەرپرسیار زانی بەرامبەر بە تەشەنەسەندنی قەیرانی مرۆیی و هەروەها دواهاتەکانی لافاوەکانی ئەم دواییە لەم کەرتەدا.
(last modified 2026-11-10T15:22:28+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2026 17:50 Asia/Tehran
  • حەماس: بەرپرسیارەتی قەیرانی مرۆیی غەززە لە ئەستۆی رژێمی زایۆنیدایە

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاشتیی غەززە، رژێمی زایۆنی بە بەرپرسیار زانی بەرامبەر بە تەشەنەسەندنی قەیرانی مرۆیی و هەروەها دواهاتەکانی لافاوەکانی ئەم دواییە لەم کەرتەدا.

 

حەماس جەختیشی کرد کە بەردەوامبوونی گەمارۆکان و سنووردارکردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان، کەرەستەکانی پێویستیی نیشتەجێکردن و خۆراک و خواردن، لە تەنیشت دواخستنی پرۆسەی بنیاتنانەوە بۆتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری ئێش و ئازاری دەیان هەزار بنەماڵەی فەلەستینی. حەماس داوای لە ئەنجومەنی ئاشتیی غەززە کردووە کە لە جیاتی دەرکردنی بەیاننامە و نیگەرانی دەربڕین، رژێمی زایۆنی ناچار بکات بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی وەک: کردنەوەی خێرای دەروازە سنورییەکان، هاتنی ئازادانەی یارمەتیی فریاگوزاری، و دەستپێکردنی پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی غەززە. بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە کۆتاییدا پێداگری کردووە کە خەڵکی غەززە زیاتر لە وادە و بەڵێن و بەیاننامە، پێویستیان بە هەنگاوی بەکردەوەیە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ و دابینکردنی بارودۆخی ژیانێکی ئەمن و ئینسانی.