شوبات 04, 2025 18:26 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤٧ هەزار و ٥٤٠ کەس

ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٧ هەزار و ٥٤٠ کەس.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەرمی ٢٢ شەهید گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان کە تەرمی ٢٠ شەهیدیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان دەرهێنراون. هەروەها دوو برینداریش بە هۆی کاری بوونی برینەکانیان شەهید بوون. لەم ماوەیەدا شەش کەسی دیکەیش بریندار بوون. هێشتا هەزاران کەسی دیکەیش لە کەرتی غەززە بێ سەر و شوێنن و یان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.

سەرپەیڤ