پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا بۆسەر "حودەیدە"ی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i340182-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییە_دەسدرێژکارەکانی_سەعوودیا_بۆسەر_حودەیدە_ی_یەمەن
لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر ناوچەی "الدریهمی" لەپارێزگای "حودەیدە "ی یەمەن دوو شارومەندنی یەمەنی کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2018 13:47 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا بۆسەر

لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر ناوچەی "الدریهمی" لەپارێزگای "حودەیدە "ی یەمەن دوو شارومەندنی یەمەنی کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودیش ، ناوچەی"راس عیسی" لە "اللطیف" لەپارێزگای حودەیدەیان بۆردومان کرد.

لەهەمان کاتدا، سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن پەلاماری بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەی "الکدحە" لەپارێزگای تەعز لەباشووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتەیان بەرپەرچ دایەوەو ژمارێک لە بەکرێگیراوانیان کوشت و یان بریندار کرد.

هەروەها لە بەرەی "الوازعیە" ی پارێزگای تەعز، سوپا ولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنێکدا ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودیان کوشت.

بەپێی هەواڵێکی دیکەو دوای ڕەوشی نالەباری گوزەران لە پاریزگاکانی ژێردەسەڵاتی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن، ژمارێک شارومەندی یەمەنی لەشاری مەکلا لەپارێزگای "حەزەرمەوت"ی شەوی ڕابردوو(یەکشەممە) خۆپێشاندانیان کرد.

بەرپرسانی خۆجێی سەربە دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەنیش ژمارێک لە خۆپێشاندەرانیان قۆڵبەست کرد.