چوونەسەری ژماری شەهیدانی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆسەر تەعزی یەمەن
تشرینی دووهم 07, 2026 08:45 Asia/Tehran
ژماری شەهیدانی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆسەر بازاڕی میوەو سەوزە لە باشووری رۆژاوای پارێزگای تەعزی یەمەن، گەیشتە ٢٥ کەس. لەو هێرشەدا، چل کەسیش بریندار بوون.
عەرەبستانی سەعوودی، پرۆژەی گەیاندنی ئاو لە ناوچەیەکی شارستانی "شەمایەتەین"ی تەعز و شاری "هەیس" لە پارێزگای حودەیدە، بۆردومان کرد. سیستەمی بەرگریی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەرەوڕووی فڕۆکە دەسدرێژکەرەکانی سەعودیا بۆوە لە ئاسمانی سەنعای پایتەختدا.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، پارێزگای نەجران لە باشووری عەرەبستان، کەوتەبەر ئامانجی تازەی یەمەنییەکان. ناوەندی میدیایی شەڕی یەمەنیش چەند وێنەیەکی لە ئۆپەراسیۆنی هێزە یەمەنیەکان بۆ دەرپەڕاندنی هێزەکانی سەعودیا لە چەند شوێنێک لە زنجیرە چیای ستراتژیکی کەهوب لە رۆژهەڵاتی بابولمەندەب، بڵاو کردەوە.