-
ئەنسارۆڵا دەستیگرت بە سەر چیاکانی غەبرە کە زاڵە بە سەر بابولمەندەب
ئهیلوول 18, 2026 14:58هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵا زنجیرە چیاکانی غەبرەیان لە ناوچەی مۆزاریبە هەڵکەوتوو لە پارێزگای لەحەج لە ڕووبەری گەرووی ستراتیژی بابولمەندەب لە دەریای سوور لە ژێر دەستی هێزەکانی سەر بە عەرەبستان ئازاد کرد.
-
بەردەوامیی هێرشەکانی سعودیا بۆ سەر یەمەن
ئهیلوول 18, 2026 16:28وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سعودیا لە ماوەی یەنیا یەک ڕۆژدا ٣٧ هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگاکانی تەعز و حەججە.
-
ڕێپێوانی خەڵکی یەمەن لە پارێزگای سەعدە
ئهیلوول 18, 2026 10:28خەڵکی یەمەن لە پارێزگای سەعدە، لە وەڵام بە بانگهێشتەکەی عەبدولمەلیک حوسی، ڕێبەری ئەنساروڵڵا، و لە پێناو داکۆکی لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان، ڕێپێوانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد.
-
وشداری یونیسێف لەحاند خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە یەمەن
ئهیلوول 17, 2026 18:03سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) وشداری دا لەحاند دەرئەنجامەکانی دەستپێبوونەوەی شەڕ لە یەمەن و ئاوارەبوونی بەربڵاوی بنەماڵەکان.
-
تێپەڕینی نرخی نەوت لە ١٣٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیل بە هۆی تێکچوونی هەناردەی سعودیا
ئهیلوول 16, 2026 18:42تێکچوونی پرۆسەی هەناردەی نەوتی عەرەبستان بۆتە هۆی ئەوەی کە نرخی بەشێک لە باری نەوتی فیزیکی لە ١٣٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلیش تێپەڕێ.
-
یەمەنییەکان فڕۆکەی جەنگی ئێف١٥ی سعودییان خستە خوارەوە
ئهیلوول 16, 2026 18:17هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٥ی سەعوودیان خستۆتە خوارەوە.
-
شەڕی ئاسمانیی نێوان یەمەن و سعودیا بڵێسەی سەندووە
ئهیلوول 15, 2026 13:28وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بە ئاماژە بەوەی کە دوو فڕۆکەی جەنگیی سعوودییان لە مۆدیلی تایفۆن و ئێف- ١٥ لە پارێزگای سەعدە پێکاوە ، وتیشی: ئەم فڕۆکە جەنگییانە لەبەر هێرشی مووشەکەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سازکراو لە خودی یەمەن ناچار بە پاشەکشە بوون.
-
تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززەو لوبنان هەروا درێژەی هەیە
ئهیلوول 14, 2026 16:21وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند؛ لە کاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەرزە گەیشتووەتە ٧٣هەزار و ٧٨٦ کەس و ژوماری بریندارانیش ١٧٤هەزار و ٧٧١ کەس.
-
درێژەی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆسەر بنکەکانی سەعودیا
ئهیلوول 14, 2026 10:21وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان و تایبەت دژی بنکەی ئاسمانیی"مەلیک خالید" لە "خەمیس مەشیت"ی عەرەبستان ئەنجامی گرت.
-
هێرشی مووشەکی و درۆنیی یەمەن بۆ سەر بنکەی سەربازیی سعودیا
ئهیلوول 13, 2026 18:27وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە هێرشێکی هایبریدی مووشەکی و درۆنییان کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی سعودیا لە ناوچەی شەرورە کە لە پارێزگای نەجران هەڵکەوتووە.