زایونیەکان ئەندامانی بنەماڵەیەکی فەلەستینیان قۆڵبەست کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i349464-زایونیەکان_ئەندامانی_بنەماڵەیەکی_فەلەستینیان_قۆڵبەست_کرد
سەربازانی ڕژیمی زایونی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەمە ئەندامانی بنەماڵەیەکی فەلەستینیان لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن قۆڵبەست کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2018 12:37 Asia/Tehran
  • زایونیەکان ئەندامانی بنەماڵەیەکی فەلەستینیان قۆڵبەست کرد

سەربازانی ڕژیمی زایونی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەمە ئەندامانی بنەماڵەیەکی فەلەستینیان لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن قۆڵبەست کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا، سەربازانی ڕژیمی زایونی بە پەلامارکردنە سەر شاری ئەلخەلیل لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا بە شکاندنی دەرکەی  ماڵی ئەو بنەماڵەیەو بەکارهێنانی زۆر چووەنە ناو  ماڵەکەو  دوای زەبر و ئەشکەنجەی ئەندامانی  ئەو بنەماڵەیە قۆڵبەستیان کردن.بەپێی ڕاپۆڕتی سەرچاوە فەلەستینیەکان لە پەلاماری سەرلەبەیانیی  ئەمڕۆی  سەربازانی زایونی  بۆ سەر شاری ئەلخەلیل شەش شارومەندی فەلەستینی قۆڵبەست کران . هەروەها سەرلەبەیانیی  پێنجشەمە  تازەلاوێکی  پازدە ساڵانی فەلەستینی لە باشووری  کەرتی غەززە  کەوتە بەر  تەقەی  ئەرتەشی ڕژیمی زایونی و شەهید بوو . ڕێپێوانی گەورەی گەڕانەوە لە سیی مارسی ڕابردوو ڕۆژی هەینیی  هەموو هەفتەیەک  لە کەرتی سنووریی  غەزە  لە گەڵ سەرزەوینە داگیرکراوەکان بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەربە گواستنەوەی  باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و گەمارۆی کەرتی غەزە  بەڕێوە دەچێت . ژوماری شەهیدانی  فەلەستینیی  ئەو ڕێپێوانە بە دەس سەربازانی  زایونی  تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە  180 کەس و زیاتر لە 19 هەزار کەسیش لەو ڕێپێوانە ئاشتیخوازانەیەدا  بریندار بوونە .