ئەمڕۆ چوارشەممە لە لوبنان کرا بە تازیەی گشتیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i384677-ئەمڕۆ_چوارشەممە_لە_لوبنان_کرا_بە_تازیەی_گشتیی
دوا بەدوای رووداوەکەی بەیرووت ، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ، ئەمڕۆ چوارشەممەی بە تازیەی گشتیی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2020 20:45 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ چوارشەممە لە لوبنان کرا بە تازیەی گشتیی

دوا بەدوای رووداوەکەی بەیرووت ، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ، ئەمڕۆ چوارشەممەی بە تازیەی گشتیی راگەیاند .

،اڵپەڕی ئەلعەد راپۆریدا ، حەسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان ، بە مەبەستی رێزگرتن لە قوربانیانی رووداوەکەی بەیرووت ئەمڕۆ چوارشەممەی کردە تازیەی گشتیی . 

میدیاکانی لوبنان  راپۆریاندا ، ھاسەری سەرۆک وەزیران و کچەکەی و ژمارێک لە راوێژکارەکانی لە ئەنجامی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی بەیرووتدا بریندار بوون . 

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن زیانەکانی بەندەری لوبنان قورسە و ئەم بەندەرە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پەکی دەکەوێ . 

میشل عەون سەرۆکی لئبنان شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی لوبنانی لە کۆشکی بەعبەدا کۆکردەوە . 

 بەپێی ئامارە بەراییەکان ، لە تەقینەوەکانی لوبناندا کە بە ھۆی ئاگرتنەوە و تەقینەوەی بڕێکی یەکجار زۆر مادەی نیتراتی ئامۆنیۆم روویدا ، زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ ھەزار کەسیش بریندار بوونە .