سوپای یەمەن بەرپەرچی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٥ی عەرەبستانی دایەوە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانمان پێشیان گرت بە هاتنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٥ی عەرەبستان بۆ ئاسمانی سەنعا.
یەحیا سەریع پێی داگرت: بەرەنگاری داڕشتی سەربازیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف پانزەی عەرەبستان بووینەوەو نەمانهێشت بێنەنێو سنووری ئاسمانیی سەنعا. شیاوی ئاماژەیە کە فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک پەلاماری ئاسمانیان بۆسەر شارەکانی "ئەلمەقاترە" و "ئەشەمایەتین" لە پارێزگاکانی تەعز و لەحج لە باشووری رۆژاوای یەمەن ئەنجام دا. هەروەها ناوچە جیاجیاکانی شاری سنووریی شەدا لە پارێزگای سەعدە لەباکووری یەمەن، لەلایەن عەرەبستانەوە تۆپباران کرا. تۆپخانەی عەرەبستان هەروەها چەند گوندێکی سەر بە ناوچەی "ئالی سابت" هەڵکەوتوو لە شاری سنووریی "قەتابر"ی پارێزگای سەعدەی تۆپبارانکرد. گرژیی نێوان یەمەن و عەرەبستان لە چەند مانگی ڕابردوودا، چڕبووەتەوە. عەرەبستان هەموو رۆژێک ناوچە جیاجیاکانی یەمەن بۆردومان و تۆپباران دەکا. لەبەرامبەردا، سوپای یەمەن بە مووشەک و درۆن بنکە سەربازییەکانی عەرەبستان دەکاتەئامانج.