رژیمی زایۆنی گەورەترین لایەنگری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عیراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i308435-رژیمی_زایۆنی_گەورەترین_لایەنگری_بەڕێوەچوونی_ڕیفراندۆم_لە_هەرێمی_کوردستانی_عیراق
یاری دەری پایەبەرزی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێو دەوڵەتی ، رژیمی زایۆنیی وەک گەورەترین لایەنگری بەڕێوەچوونیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق زانیوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 14:31 Asia/Tehran
  • رژیمی  زایۆنی گەورەترین لایەنگری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عیراق

یاری دەری پایەبەرزی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێو دەوڵەتی ، رژیمی زایۆنیی وەک گەورەترین لایەنگری بەڕێوەچوونیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق زانیوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، "حسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان" یاری دەدەری پایەبەرزی مەجلیسی ئێران لەکارو باری نێو دەوڵەتی ، رۆژی هەینی ئاماژەی کردە هەڵکردنی ئاڵای ڕژیمی زایۆنی لە هەولێر لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی لاگرانی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق و وتی: " مەسعوود بارزانی"  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی   عێراق لە تل ئەبیب داوای کردووە ، بۆ ماوەیەک لاگری ئاشکرای خۆی لە بەرێوە چوونی ئەو ڕێفراندۆمە بوەستێنێت .  بەر لەوە " بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی و " ئیلیتی شاکید" وەزیری دادگوستەری ئیسرائیل  لە بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە هه رێمی کوردستانی عێراق لاگریان کرد بوو . ژمارێک لە پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی " مەسعوود بارزانی" ، سەرۆکی ئەو هەرێمە لەگەڵ بەڕێوە بردنیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا ڕەزامەندیان دەربڕیوە ، بابەتێک کە بەرەوڕووی نەیاریەتی بەبڕشتانەی دەوڵەت ، گرووپە جۆر بە جۆرە عێراقییەکان و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .