بەرگرتنی هێزە ئاسایشیەکانی سلێمانی لە بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی ناڕازیانەی مامۆستایانی قۆتابخانە
هێزە ئاسایشیەکانی شاری سلێمانی بەریان گرت بە بەرێوەچوونی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لەو شارە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس و بە گێڕانەوەی لە خەندان ئەمڕۆ یەکشەمە مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی بە نیاز بوون کە خوپیشاندانی ناڕازیانەی خویان کە بە مەبەستی ناڕعەزایەتی بە وەرنەگرتنی مووچەی تەواو لە ڕوژانی ئەم ڕدواییە دەسپێکراوە درێژە بدەن بەڵام هێزە ئاسایشیەکانی سلێمانی بەریزان گرتووە بە بەڕێوە چوونی خوپیشاندانی ئەوان و دڵشاد بابانی ئەندامی لێژنەی ماموستایانی ناڕازی سلێمانی ڕایگەیاند کە ماموستایانی ناڕازی ئەمڕۆ بە کۆبوونەوە لە بەردەم ئیدارەی فێرکاری و پەروەردەی بەشی ڕۆژئاوایی سلێمانی بە نیازی بە ڕێوە بردنی خۆپیشاندانی ناڕازیانە و پێداگریی لە سەر داخوازی خۆیان بۆ وەرنەگرتنی بە تەواوی موچەی خۆیان بوون . بەڵام هێزە ئاسایشیەکان بەریان گرت بە بەڕێوە چوونی ئەو خوپیشاندانە . ئەو خوپیشاندانە لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بە دابەزینی بەرچاوی مووچە و هەروەها وەدوا خستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە لایەن شاندی وەزیرانی هەرێم دەسپێکراوە و لە هەفتەکانی ڕابردوو توند تر بووەتەوە .