دوو ڕێکار بۆ ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i368613-دوو_ڕێکار_بۆ_ڕێککەوتنی_نێوان_هەولێر_و_بەغدا
سکرتێری کۆمیسیۆنی ئابوریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوو ڕێکار هەیە بۆ هاتنەدی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق وهەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی بودجەو نەوت و ئەو کێشەیە دەبێ هەتا کۆتایی حکومەتی ئێستای عێراق بەتەواوەتی چارەسەر ببێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2019 13:15 Asia/Tehran
  • دوو ڕێکار بۆ ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا

سکرتێری کۆمیسیۆنی ئابوریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوو ڕێکار هەیە بۆ هاتنەدی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق وهەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی بودجەو نەوت و ئەو کێشەیە دەبێ هەتا کۆتایی حکومەتی ئێستای عێراق بەتەواوەتی چارەسەر ببێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "ئەحمەد سەفار" سکرتێری کۆمیسیۆنی ئابوریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەموو ڕێکارەکان وسێناریۆ مومکینەکان بۆ هاتنەدی ڕێککەوتنی نێوان هەولیر وبەغدا بەتایبەت سەبارەت بە پرسی نەوت وبودجە خراونەتە بەر لێکدانەوە.

ئەحمەد سەفار هەروەها ڕایگەیاند، یەک لە ڕێکارەکان بۆ ڕێککەوتنی هەولێر وبەغدا ئەوەیە کە یاسای بودجە ٢٠٢٠ی عێراقیش وەک بودجەی٢٠١٩ ئامادەکراوەو پرسەکانی نەوت وپشکی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران، وەک ئەمساڵی زایینی دیاری بکرێ.

بەپێی یاسای بودجەی٢٠١٩ی عێراق، درانی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان، گرێدراوی ڕادەست کرانی ڕۆژانە٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە حکومەتی ناوەندیی عێراقە، بەڵام مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و لەوان هێزی پێشمەرگە، هیچ پەیوەندییەکی نییە بە ناکۆکیی سیاسی نێوان هەولێر و بەغداو ڕادەست نەکرانی ڕادەی نەوتی دیاریکراو و دەبێ لەلایەن بەغداوە بڕەبودجەی دیاریکراو بدرێ، بەڵام حکومەتی هەرێم هیچ نەوتێکی ڕادەستی بە‌غدا نەکردووەو لەئەنجامدا هیچ بودجەیەکیش بە هەولێر نەدراوە.

سکرتێری کۆمیسیۆنی ئابوریی پەرلەمانی عێراق وتیشی ، ڕێکاری دووهەم ئەوەیە کە حکومەتی ناوەندی ڕاستەوخۆ هەناردەی نەوت و ئیدارەی کاروباری گومرکیی هەرێمی گرتووەتە دەست و لەبەرامبەردا مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هەروەها پشکی بودجەی هەرێم بەتەواوەتی بدات.