قوباد تاڵەبانی: دانوستانەکانی نێوان هەولێر- بەغدا بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i368751-قوباد_تاڵەبانی_دانوستانەکانی_نێوان_هەولێر_بەغدا_بەرەوپێشچوونی_بەخۆوە_بینیوە
لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئۆفیسی هەولێری یونامی دواپێشھات وگۆڕانکارییەکانی ھەرێم و عێراقیان تاوتوێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2019 08:55 Asia/Tehran
  • قوباد تاڵەبانی: دانوستانەکانی نێوان هەولێر- بەغدا بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە

لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئۆفیسی هەولێری یونامی دواپێشھات وگۆڕانکارییەکانی ھەرێم و عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ ڕۆژی دووشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی کرد لە  "ڕیکاردۆ ڕۆدریگز"، سەرۆکی ئۆفیسی هەولێری تیمی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق "یونامی" (UNAMI).

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد بەرەوپێشچوونی باش هەیە لە ڕەوتی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و تێگەشتنی باشتر هەیە لەو بارەیەوە.

لە دیدارەکەدا، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە دەستووری هەمیشەیی عێراق بنەمایێکی باش و چوارچێوەیێکی کۆکەرەوەیە بۆ چارەسەرەکان.

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە بەشێوەیێکی گشتی لە سایەی ئەو پێشهاتانەی بەمدواییانە بوونەتە جێگەی باس.