کوژرانی دوو سەربازی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369066-کوژرانی_دوو_سەربازی_سوپای_تورکیا_لە_باکووری_عێراق
وەزاڕەتی بەرەڤانی تورکیا هەواڵی دا لە کوژرانی دوو سەربازی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری عێڕاق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2019 14:45 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو سەربازی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق

وەزاڕەتی بەرەڤانی تورکیا هەواڵی دا لە کوژرانی دوو سەربازی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری عێڕاق.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، وەزاڕەتی بەرەڤانی تورکیا لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : دوو سەربازی سوپای ئەم وڵاتە ڕۆژی دوشەممە بە هۆی تەقینەوەی بومب کە لە لایەن ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پ.ک.ک لە سەرڕێگای کاروانی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری عێراق دەکار نرابوو ، کوژران. ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە،کەکە زۆر ساڵە کە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی تورکیا شەر دەکەن. تورکیا لە دوو ساڵی ئەم دواییە بۆ خستنە بەر پەلاماری بنکە وبارەگای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە،کە،کە پەلامارەکانی ئاسمانی وتوپخانەیی بۆسەر بنکە وبارەگای ئەم حزبە لە باکووری عێراقی دەسپێکرد کە ئەم پەلامارانە لەگەڵ ناڕەزایەتی بەغدا ڕووبە ڕوو بووەتەوە/. پە.کەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ،بە  گروپێکی تیرۆریستی ناسێندراوە.