یەکیەتی بۆ چارەسەریی کێشەکان وادەیەک بۆ پارتی دیاری دەکات
یەکێتی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وادەیەکی بۆ پارتی دیموکرات دیاریکردووە، کە بڕیارە دوای ئەو وادەیە هەڵوێستی تر رابگەیەنێت.
ئێوارەی دوێنێ دوو شەممە شاندێکی پارتی دیموکراتو یەکێتی نیشتمانی کۆبوونەوە، کە بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی دەنوگباسی و شرۆڤەی شارپرێس، کۆبوونەوەکە لەکەشوهەوایەکی زۆر ساردو سڕ بەڕێوەچووەو وەک کۆبونەوەکانی ڕابردوو موجامەلە و قسەی خۆشیان پێکەوە نەکردووە.هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەکە هۆشیار زێباری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بردووەتەوەو بڕیارە وەڵامی یەکێتی بدنەوە.بە گوێرەی هەواڵەکە یەکێتی بۆ دانانی سنوورێک بۆ سەرۆکی حکومەتو جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکەی نێوانیان لەگەڵ پارتی و جێبەجێکردنی وەک خۆیو تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەکەو دیاریکردنی جێگری سەرۆکی حکومەت مۆڵەتیان داناوە.ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکی زۆرە کێشە لەنێوان پارتیو یەکێتی لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیانو چەند پرسێکی تریش هەیەو بەم دواییانەش بەهۆی رێگری لەمەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەچوونی بۆ هەولێر کێشەکانی هەردوو حیزب زیاتر بوون.